گوردیێن، گوردووێن، کوردووێن، کوردیێن، کاردیێن، کاردووێن، کوردووێن، گوردیەن، کوردخایک، کوردچایک، کاردوویا، کاردۆخی، کورتخی، گوردی، گووتی، کارداویە، کاردایە، کارتاریە، بێت قاردۆ، کوردایی ئەو ناوانەیە کە بۆ گەل یان گەلانێکی نیشتەجێ باکووری میزووپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی تورکیە بە کار هێنراوە. ئەو سەرزەوییانە کە ئەو خەڵکەی تێدا ژیاوە، هەر بە ناوی بە ناوی خۆیانەوە ناسراون و وڵاتی « کاردۆخی »، « گوردوئێن » و « کورتیا » دیارترینیانن لە نەقشە و کارتۆگرافی کۆندا. بە پێ هێندێ بەڵگە، تەنانەت پێش هاتنی مادەکان و بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێران و زاگرۆس، ئەو گەلانە لەو ناوچانە بوونیان هەبووە. ئەو ناوچانە هێندێ جار کەتوونەتە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئۆرارتوو، ماد(مێدی)، پارس، سەلچووکی، پارت، ئەرمەنی، ڕۆم و عەرەب و تورکەکانەوە.

بەو جۆرە کە لە نەقشەکاندا دەر دەکەوێ، ناوی کوردستان لەو ناوچەیەوە دەست پێ دەکا کە بە کاردۆخی ناسراوە و دواتر بەرفراوان دەبێ. کە بە بۆچوونی من بە هۆی نیزیکایەتی و وێکچوونی گەلانی دیکەی دەوروبەریان، ناوی کوردستان بۆ ناوچە و سەرزەوییەکانی ئەو گەلانە بە کار هاتووە. هووریی، میتانی، کورتی، گووتی، کاردۆخی، لۆلووبی، کاسی و دواتر مێدیەکان ئەو گەلانەن کە ئەمڕۆ بە کورد دەناسرێن. دەبێ ئەوەمان لە بەر چاو بێ کە لە زۆر شوێن مێدی و کاردۆخیەکان جیا جیا دەردەکەون. بەڵام دواتر کوردستان و مێدیا دەبینرێن و لە کوتاییدا تەنیا کوردستان ماوەتەوە و مێدی یان مێدیا ئیتر لە سەر نەقشەکان نابینرێ.

لێرەدا ژمارەیەک نەقشە و کارتۆگرافی کۆن وەکو بەڵگە دادەنم و هیوادارم یارمەتی دەری زیاتر بێ بۆ ناسینی مێژووی شێوێندراو و دەستکاری کراوی گەلەکەم. بێ گومان ئێمە یەکێک لە گەلە هەرە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویینین و خاوەنی شارستانیەتی خۆمان بووین. دەسەڵاتە داگیرکەرەکان، یەک لە دوای یەک هەوڵی سڕینەوەی مێژوو و ڕابردووی ئێمەیان داوە، هەتا بە ناوی هاوخوێنی، هاوزمانی و برایەتیەوە باشتر بمانتوێننەوە.

 

بۆ بینینی سەرچاوەی نەقشەکان و بینینیان لە قەوارەی گەورەدا دەتوانن لە سەریان کرتە بکەن.

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردۆخی - گۆردینە - کورتیا

کاردوخی_میدیا

 

 

 

 

میتانی-کورد

 

 

 

 


heritageinstitute.com

boowiki.info

fr.wikipedia.org

emkurdin.blogfa.com

fa.wikipedia.org

www.ancient.eu

fa.wikipedia.org

www.saradistribution.com

fa.wikipedia.org

en.wikipedia.org